 "پشتیوانانی سێكۆلاری بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له ئێران" له‌م رۆژانه‌ی دواییدا كۆمه‌ڵێك له كه‌سایه‌تییه ئێرانییه‌كان له ژێر ناوی "پشتیوانانی سێكوَلاری بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له ئێران" بیانیه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه كه له‌ودا له زۆر لاوه قامكیان له سه‌ر گیروگرفته ئهسڵییهكانی ئێران داناوه‌و رایانگه‌یاندووه كه رێژیمی ئێستای زاڵ به سه‌ر ئێران‌دا له ته‌واوییه‌تی پێكهاته‌كانی‌و یاسا بنهڕهتییهكهیدا مه‌شرووعییه‌ت‌و حه‌قانییه‌تی به ته‌واوی له ده‌ست داوه.
هه‌ر له‌و به‌یانیه‌دا ئاماژه به داهاتووی ئێران‌و كۆمه‌ڵێك داخوازی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ماف‌و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران كراوه كه له جێ‌دا ده‌توانن جێگای سهرنجو په‌سند بن. به‌ڵام هه‌ر له‌و كاته‌دا ئه‌وه‌ی له‌و به‌یانیه‌دا حه‌قی خۆی پێ نه‌دراوه مافی نه‌ته‌وه ژێر ستهمهكانه كه ته‌نیا به شێوه‌یه‌كی ناڕون‌و له چوارچێوه‌ی لابردنی جیاوازیداناندا ئاماژه‌ی بۆ كراوه.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، وێڕای ده‌ربڕینی خوشحاڵیی خۆی له‌و هه‌نگاوه‌ی كه ئه‌م ژماره به‌رچاوه له هاونیشتمانانی ئێرانی هه‌ڵیان هێناوه‌ته‌وه ئه‌و راستییه‌ش ده‌رده‌بڕێ كه دێموكراسی به مانای واقیعیی خۆی ئه‌و كاته دێته ئاراوه كه هه‌ر وه‌ك ئاماژه به جۆراوجۆریی پێكهاته‌ی ئێران كراوه پێویسته به روونیش دان به مافی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌شدا بنرێ، بۆ ئه‌وه‌ی نێوه‌رۆكی بهیانیهكهیان له‌و ناته‌واوییه به‌دوور بێ‌و پشتیوانییه‌كی به‌ربڵاوتر بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌فته‌ری سیاسی 2010-01-20 30/10/1388
|