ئه‌وساڵیش وه‌ک هه‌مو ساڵێک رێوره‌سمی یاد کردنه‌وه‌ی 2 ی رێبه‌ندان ساڵرۆژی دامه‌زرانی یه‌که‌م کۆماری کوردستان له شاری یوتوبۆری(سوئێد) به به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی گه‌له‌که‌مان،فه‌ریبورز که‌ره‌می، مه‌هناز رۆسته‌می، شهاب که‌ریم، سابیر جوانمێری، به‌ختیار مامڵێ به‌رێوه ده‌چێت. رێزگرتن له 2 ی رێبه‌ندان رێزگرتنه له خه‌باتی نه‌پسانه‌وه و مێژووی پر له شانازی و سه‌روه‌ری گه‌له به‌شخوراوه‌که‌مانه. له‌و پێوه‌ندیه‌دا کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به‌هاوکاری یه‌کێتی کوردان، یه‌کێتی ژنان، کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسیه‌کانی کورد‌و کوردستانی ئه‌و یاده به‌رێوه ده‌به‌ن. بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌و ژماره تێلفونانه‌ی خواره‌وه 0704736701 0739563749 کومیته‌ی هاوکاری هێزه‌سیاسی یه‌کانی کوردوکوردستانی ـ یوتبۆری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ـ یوتبۆری یه‌کێتی کوردان یه‌کێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئافیشی دوور رێبه‌ندان به PDF
urmiye له ڕۆژی January 12 2010 21:33:30
| ·
|
|