
دایه زارا كوێخایی، هاوسه‌ری مام قادر قه‌له‌نده‌ری و دایكی دوو شه‌هیدی رێگای رزگاریی كوردستان ، شه‌هید ئه سعه‌د و شه‌هید خالید قه‌له‌نده‌ری ڕۆژی دووشه‌ممه، ڕێكه‌وتی 21ی به‌فرانباری 1388، له ته‌مه‌نی حه‌فتا ساڵیدا له ناوچه‌ی نه‌غه‌ده كۆچی دوایی كرد.
دایه زارا، نیشتمانپه‌روه‌رێكی مه‌زن و شێره ژنێكی كۆلنه‌ده‌ر و دلسۆز بوو كه له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی پڕ له شانازیی خۆیدا پشتوانێكی گه‌وره‌بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوو‌و ماوه‌یه‌كی زۆر له ته‌مه‌نی له گه‌ل بنه‌ماڵه‌كه‌ی له رێزی تێكۆشه‌رانی دێمۆكرات‌دا ژیا و تا دوایین ساته‌كانی ته‌مه‌نی وه‌فادار به رێبازی شه‌هیدان و ئامانجه‌كانیان بوو‌و هه‌رده‌م كوردپه‌روه‌رێكی ماندوونه‌ناس بوو كه هانی رۆڵه‌كانی ده‌دا تا وه‌دیهاتنی ئامانجی هه‌موو شه‌هیدان ده‌ست له خه‌بات وتێكۆشان هه‌ڵ نه‌گرێن .
ته‌رمی دایه زارا به به‌شداریی كه‌م وێنه‌ی خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده و ئاوایی یه‌كانی حه‌لبی و كۆئێكان له پاڵ گڵكۆی شه‌هید خالید كه ئاواتی هه‌میشه‌یی بوو به‌خاك سپێردرا.
به بۆنه‌وه کۆچی دوایی خاتوو دایه زارا كوێخایی ویرای به خه‌م بوونمان له لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی ورمێ له ناخی دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو، هه‌موو خزم و که‌سانی و به‌تایبه‌ت جگه‌ر گۆشه‌که‌ی به‌ڕێز کاک به‌همه‌ن قه‌له‌نده‌ری و خۆشکی به‌رێزمان له ولاتی سوئێد ده‌که‌ین و خۆمان به شه‌ریک و به‌شداری خه‌میان ده‌زانین.
روحی دایه دایه زارا كوێخایی شاد بێت
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ماڵپه‌ڕی ورمێ