یادی2ی ڕێبه ندان له شاری ئادیلایدی ئوسترالیا به رز ڕاگیرا. ڕوژی شه ممو ڕێکه وتی 23ی ژانویه، به بۆنه ی 2ی ڕیبه ندان 64هه مین ساڵرۆژی دامه زرانی کۆماری کوردستان له لایه ن کومیته ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران له شاری ئه دیلاید به رزڕاگیرا. هه موو ئه ندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران له ئادیلاید و دڵسوزانی ئه و ڕوژه پێکه وه له پارکی THORNDON کۆبوونه و وبه دڵێکی پڕله ئه وینی کوردایه تی ئه و ڕوژه پیروزه یان جێژن گرت. به رنامه که سه عات 12ی نیوه رۆ به سرودی ئه ی ڕه قیب ده ستی پێ کرد. پاشان به رپرسی کومیته ی ئادیلایدی حیزب کاک باوا ڕه زایی په یامی کومیته ی پێش که ش کرد که له په یامه که دا باسی هه ل و مه رجی پێک هاتنی کۆماروهه ده فه کانی کۆمار؛ شوێنی کۆمارله سه ر کوردستان و باقی ناوچه کان،باسی تێروته سه لی گرتبوه خۆی. هه روه ها هۆی تێک ڕووخانی کۆماری ساوای کوردستان و ته نگ و چه ڵه مه کانی سه رڕێگای کۆمار شی کرایه وه.
پاشان هه موو به شداران نانی نیوه رویان پێکه وه خوارد و دواتر به شایی و هه ڵپه رکێ زیاتر ڕێزی ئه و ڕۆژه پیرۆزه گیرا.
به سۆپاسه وه کومیته ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران له شاری ئادیلاید ئوسترالیا. 23/1/2010
urmiye له ڕۆژی January 26 2010 00:09:55
| ·
|
|