ڕۆژی 30ی ژانوییه 2010 به بۆنه‌ی 64 مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له شاری یوتوبۆری له وڵاتی سوئێد به هاوکاری کۆمیته‌ی هێزه سیاسیه‌کانی کورد‌و کوردستانی، یه‌کێتی کوردان، یه‌کێتی ژنانی دێموکرات له‌و شاره رێوره‌سمێکیان بۆرێز گرتن له2ی رێبه‌ندان64مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان به‌رێوه برد.سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌که به سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی ده‌نگ خۆش فه‌ریبورز که‌ره‌می، مه‌هنازی رۆسته‌می پێشکێش کرا و خوله‌ک بێ ده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ کردپاشان له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانی رێوره‌سمه‌که‌وه سه‌لیم حه‌قیقی، خاتوو مه‌هناز رۆسته‌می به‌خێر هاتنی به‌شداربوان کرا.به‌دوای ئه‌ودا په‌یامی کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسیه‌کانی کورد وکوردستانی له لایه‌ن به‌رێز کاک فه‌رهاد حاجی مه‌جید خوێندرایه‌وه.ئنجا په‌یامی کۆمیته‌ی حدکا له لایه‌ن به‌رێز کاک مراد قادری به‌ر پرسی کۆمیته‌ی حێزب له شاری یۆتۆبۆری پێش کێش کرا.پاشان نۆبه گه‌یشته حیزب و رێکخراوه‌کانی سوئێدی که به شێوه‌ی خواره‌وه پێشکێش کرا.1- په‌یامی وێنسترپارتی له لایه‌ن به‌رهه‌ن کیدان خوێندرایه‌وه2- په‌یامی پیرات پارتی له لایه‌ن یاکوب هالێن خوێندرایه‌وه3- بروسکه له لایه‌ن سێسیلیه ویگستروم سه‌رۆکی به‌رێوه به‌ری کۆبونه‌وه‌کان پارڵمانی سوئێد4- بروسکه‌ی فولک پارتی له یوتوبۆری5- بروسکه‌ی سێنتر پارتی له لایه‌ن ئه‌لیسه‌بێت لید بلاد6- بروسکه له لایه‌ن کۆمه‌له‌ی سوسیال دێموکراتی کوردی له یوتوبۆریله درێژه‌ی به‌شێکی رێوره‌سمه‌که‌دا په‌یامی هاوبه‌شی یه‌کیه‌تی کوردان یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکرات له لایه‌ن شه‌ونه‌م مه‌حموود زاده به زبانی سوئێدی خوێندرایه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و حیزب و رێکخراوانه به بروسکه پیرۆزبای خۆیان پێشکێش به رێوره‌سمه‌که کرد. 1- ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان2- پارتی سۆسیال دێمۆکراتی کوردستان(رۆژهه‌لات)3- نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات 4- فیدراسیوونی سه‌راسه‌ری یار‌سانان،له ده‌ره‌وی وڵات 5- کۆمه‌له‌ی بیستوون ره‌وابونی خه‌باتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ دێموکراسی و ماڤی مرۆڤ له ئێران و ناوچه‌که‌دا به‌دی لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه بکرێ که له نێوه‌رۆکی هه‌مووی په‌یام و بروسکه‌کاندا به‌روونی پێداگری له سه‌ر ده‌کرا.شایانی باسه به‌شی کۆتایی رێوره‌سمه‌که ته‌رخان کرابوو بۆ شای و خۆشی له گه‌ڵ هۆنه‌رمه‌ندانی گه‌له‌که‌مان که پێک هاتبوون له فه‌ریبۆرز که‌ره‌می مه‌هناز رۆسته‌می، شهاب که‌ریم، سابیر جوانمێری، نزار دۆسکی، به‌ختیار مامڵێپێویسه بگۆترێ ئاهه‌نگی 2 ی رێبه‌ندان کاتژمێر 6 ئێواره ده‌ستی پی کرد‌و تا 1 شه‌و درێژه‌ی کێشاههر به‌رزو پیرۆز بێت 2ی رێبه‌ندان.کۆمیته‌ی حێزبی د.ک.ئێران له یۆتۆبۆری(سوئێد)
فارسی
kurdi