شهوی٢/٠٢-٢٠١٠ له نزیک گوندی ئاواک له گه‌ڵی به‌رده‌ڕه‌ش سه‌ر به شاری ورمێ که‌سێک به ناوی رومێل حاجیزاده که‌وته که‌مینی دوژنانی گه‌لی کورد و کوژرا.رومێل حاجیزاده ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵه کوڕی محیه‌دین حاجیزاده خه‌ڵکی گوندی کورتهکهولی ناوچه‌ی گه‌ڵی به‌رده‌ڕه‌ش بوو.رومێل له گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێی خۆی بۆ یارمه‌تی دانی (ئابووری) بنه‌ماڵه‌که‌ی که له‌وانه‌بوو( ٣٠٠٠٠ ) تومانی ده‌ست که‌وتبا ، وه‌ک کرێبار چووبوونه سنووری نێوان رۆژهه‌ڵات و باکووری کوردستان باری پارچه بۆ هندێک که‌س بننه‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه هێشتا نهکهیشتبونه سنوور، ڕۆمێلی٣٣ سالان به‌ر گوله‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان که‌وت و گێانی له ده‌ست دا.ئه‌وه چه‌ندین ساڵه کوشتنی کاسبکاران له‌م ناوچه‌یه به‌رده‌وامه و رۆمێل نه نه‌فه‌ری یه‌که‌م و نه هی ئاخیریش ده‌بیت که به ده‌ست داگیرکه‌رانی کوردستان و داخ له دڵانی کۆماری ئیسلامی ده‌گوژرێن.تاوانی ئه‌وکه‌سانه ته‌نیا ئه‌وه‌یه که ده‌یان هه‌وێت ژیانی بنه‌ماڵه‌که‌یان دابین بکه‌ن.هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان له بنه‌ماڵه‌ی رۆمێل و خه‌ڵکی گوندی کورته‌که‌ول و هه‌موو خه‌ڵکی ناوچه‌ی گه‌ڵی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌که‌ین و خۆمان له خه‌م په‌ژاره‌یان دا به شه‌ریک و به‌شدار ده‌زانین.په‌ناهی دری
هه‌روه‌ها له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی کوردستان وێڕای خه‌م و په‌ژاره‌ی له ده‌ست چوونی رۆمێلی حاجیزاده، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو و که‌س و کاری به تایبه‌تی و له خه‌ڵکی گوندی کورته‌که‌ول و ناوچه‌ی گه‌ڵی به‌رده‌ڕه‌ش به تایبه‌تی دکه‌ین.
فارسی
kurdi