
به‌داخه‌وه راده‌گه‌یه‌نین كه هاوڕێ كاك "عیزه‌دین پاڵانی" ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران شه‌وی 24ی به‌رفرانباری 1388 له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه كوژراوه. نزیكانی كاك عیزه‌دین ده‌ڵێن ئه‌و سه‌عات 11ی شه‌و، كه‌س یان كه‌سانێكی نه‌ناسراو ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌كه‌ن‌و ئیدی ناگه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام ئاسایشی شاری سلێمانی به‌یانی رۆژی 25ی به‌فرانبار ته‌رمه‌كه‌ی له شوێنێك له نزیك شاری سلێمانی كوردستانی عێراق ده‌دۆزێته‌وه، كه به گولله گیانی لێ ئه‌ستێنراوه. كاك عیزه‌دین، كه سه‌ر به بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار‌و كه‌م داهات بوو، ساڵی 1981 له دایك بوو. بنه‌ماڵه‌كه‌ی پاش هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی ئێران، كه سیاسه‌تی كوشت‌وكوشتاری به‌نیسبه‌ت گه‌لی كورده‌وه گرته‌به‌ر، له‌گه‌ڵ هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی دیكه‌ی كوردی ده‌ڤه‌ری سه‌رپێڵ‌و كرماشان ئاواره‌ی عێراق بوون‌و له كه‌مپی ئه‌ڵتاش له نزیك به‌غدا جێگیر بوون. ئه‌وان پاش رووخانی حكوومه‌تی سه‌دام حوسێن‌و نائه‌منبوونی كه‌مپه‌كه‌یان دیسان ئاواره بوونه‌وه‌و ئه‌وجار به‌ره‌و كوردستانی عێراق گه‌ڕانه‌وه‌و له كه‌مپێك به‌ناوی "باریكه" له نزیك شاری سلێمانی جێگیر بوون.
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران ئه‌و كرده‌وه‌یه له لایه‌ن هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نێكه‌وه ئه‌نجام درابێ مه‌حكووم ده‌كا‌و داوا دام‌وده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی كوردستانی عێراق ده‌كا، كه پاراستنی ئاسایش‌و ئه‌منییه‌تی ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌سه‌ر شانی ئه‌وانه، هۆكار‌و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه‌یه بۆ رای گشتی ئاشكرا بكا.
له‌كۆتایی‌دا یه‌كیه‌تیی لاوان، سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی كاك عیزه‌دین‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌م یه‌كیه‌تیی‌یه ده‌كا.
كۆمیسیونی ته‌شكیلاتی
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
26ی به‌فرانباری 1388