په‌یامی کۆمه‌ڵگای ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی کوردستان(جاپک) به بۆنه‌ی ٦٤ مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی کۆمار کوردستان.
کۆمه‌ڵانی خه‌لکی به شه‌ره‌فی کوردستان!
تێکۆشه‌رانی ئاشتی و ئازادی!
خوێندکارانی،زانکۆ و قوتابخانه‌کان!
کۆمه‌ڵگای ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی کورستان"جاپک" پر به دڵ پیرۆزبایی جێژن ٢ ی رێبه‌ندان له ئێوه تێکۆشه‌رانی ئاشتی و ئازادی ده‌کات .
میژووی نه‌ته‌وه‌ی کورد پره له تێکۆشان و سه‌رهه‌ڵدان، پڕه له هه‌رواز و نشیو. نه‌ته‌وه‌که‌مان خاوه‌ن مێژوویه‌کی خوێناوی و ره‌نگینه، به‌ڵام پڕه له کاره‌سات، ته‌اژیدی،ماڵوێرانی و قه‌تڵ و عام. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش زۆر رۆژی خۆش و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره له مێژووی گه‌له‌که‌ماندا ده‌دره‌وشێنه‌وه. یه‌کێک له‌م رۆژه زێرینانه، رۆژی ٢ ی رێبه‌ندانی ساڵی ١٣٢٤ ی هه‌تاوییه.
له‌و رۆژه‌د‌ا بۆ یه‌که‌مین جار توانی له رێگای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و به سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د له به‌شێک له خاکی کوردستان چاره‌نووسی خۆی به ده‌ست خۆیه‌وه بگریت، و حکوومه‌تێکی کوردی دابمه‌زرێنیت و چاره‌نووسی خۆی به ده‌ستی خۆی دیاری بکات. و هه‌وای ئازادی و سه‌ربه‌ستی هه‌ڵبمژیت. راسته کۆماری کوردستان ته‌نیا 11 مانگان ده‌وامی کرد،به‌ڵام ده‌ستکه‌وت و نرخ و رێبازه‌که‌ی دایم وه لاپه‌ڕێکی زێڕین و چرایه‌کی دروشاوه له مێژووی کورد و کوردستان دا ده دره‌وشێته‌وه.
به‌رێزان!
هه‌ر وه‌ک ئاگادارن ٦٤ ساڵ به‌ر له ئێستا دوای دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان . نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌روا له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سه‌ره‌تایی ترین مافی مرۆڤی، خودادای و سروشتی بێ به‌شه. هه‌تا کوو ئه‌مڕۆش گه‌له‌که‌مان زوڵم و زۆرداریه‌کی بێ هه‌وتای به سه‌ر دا به‌ڕێوه‌ده‌چیت. ئه‌مڕۆ له ژێر حوکمڕانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ، هیج رۆژێک به بێ کوشتن و ئێعدام، زیندان و ئه‌شکه‌نجه ،گرتن و بێ سه‌ر و شۆێن کردن له ئێران به گشتی و له کوردستان به تایبه‌تی تێناپه‌ڕیت. هه‌ر چه‌ند ئه‌م توند و تیژی و ره‌فتاره‌ی شوینیستانه‌ی ، کۆماری ئیسلامی له سی ساڵی رابردوودا له لایه‌ن رێکخراوه ناو نه‌ته‌وییه‌کانی مافی مرۆڤ مه‌حکووم ده‌کرێن، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و ره‌فتارانه به بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامن.
هاونیشتیمانانی به‌رێز!
ئه‌مڕۆ ، هه‌ل و مه‌رجه‌که گۆڕاوه، نه ته‌نیا رژیم به‌ڵکوو وه‌لیی فه‌قی که خۆی له به‌رامبه‌ر خودا دا به به‌رپرس ده‌زانیت که‌وتووته به‌ر ناڕزایه‌تی خۆ پێشانده‌رانی ئاشتی و ئازادی. ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگای ئێران به گشتی و نه‌وه‌کانی قازی محه‌ممه‌د و کۆماری کوردستان به تایبه‌تی خوازیاری نووسینی چاره‌نووسی خۆیان به ده‌ستی خۆیانن. ئه‌مڕۆ کۆماری ئیسلامی رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێک بووه که رۆژ به رۆژ به‌رزتر و به هێزتر ده‌بیت. ئه‌مڕۆ حه‌ره‌که‌تی مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵگای خه‌ڵکانی ئیران، خه‌باتێکی ئاشتیخوازانه‌یان ده‌ست پێ کردووه، که به هێزی زانین چه‌گدار کراون. ئه‌مڕۆ نه ته‌نیا کوردستان، تورکمه‌ن سه‌حرا،به‌لووچستان به‌ڵکوو جه‌ماران، قوم و تاران بوونه‌ته مه‌یدانی شه‌ڕ.
له رۆژێکی پیرۆزی وه‌ک ئه‌مڕۆ دا، و له هه‌ل و مه‌رجه‌کی وه‌ک بار و دۆخی هه‌نۆکه‌ییدا، کۆمه‌ڵگای ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی کوردستان (جاپک) ، که خوازیاری پێک هنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و ژیانێکی ئاشتیانه‌یه و بۆ به‌ره‌و پێش بردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان خه‌بات ده‌کات ، به پیویستی ده‌زانیت که ، هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، به رێکخراوه سیاسیه‌کانه‌وه له سه‌ر رێباز و ئامانجی پیشه‌وا قازی محه‌ممه‌د نه‌مر و کۆماری کوردستان ، یه‌ک بگرن و ده‌نگ و هێزی خۆیان بکه‌نه یه‌ک تاکوو بتوانن کاریگه‌ری ئه‌ره‌نیانیان له سه‌ر گۆمه‌ڵگای ئێران به گشتی و کۆمه‌ڵگای کوردستان به تایبه‌تی هه‌بیت.
کۆمه‌ڵگای ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی کوردستان(جاپک) له‌م رۆژه مێژوویه‌دا له هه‌موو حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستانی ئێران داوا ده‌کات که بار و دۆخی ئه‌مڕۆی ئێران و تێکۆشانی حه‌ره‌که‌ته مه‌ده‌نیه‌کان و خویندکاران به شێوه‌یه‌کی زانستی لێک بده‌نه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی له به‌ر چاو بگرن.
بژی ئاشتی، ئازادی و ته‌ناهی
کۆمه‌ڵگای ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی کوردستان (جاپک)
٢٠١٠-٠١-١٦