دوو که‌س که هه‌ردووکیان برا بوون به هۆی سه‌رما و سۆڵ گێانیان له ده‌ست دا.
نێردراو له لایه‌نurmiye له ڕۆژی January 20 2010 21:16:49
رۆژی سێ شه‌ممه رێکه‌وتی ١٩/٠١-٢٠١٠ دوو برا خه‌ڵکی گوندی ره‌زگه‌ی ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕی( ورمێ) که به رێگای قاچاخ ده‌چوونه گوندی ئالان له ناوچه‌ی شه‌مزینانی باکووری کوردستان بۆ سه‌ردانی خزمه‌کانیان ،
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که
رۆژی سێ شه‌ممه رێکه‌وتی ١٩/٠١-٢٠١٠ دوو برا خه‌ڵکی گوندی ره‌زگه‌ی ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕی( ورمێ) که به رێگای قاچاخ ده‌چوونه گوندی ئالان له ناوچه‌ی شه‌مزینانی باکووری کوردستان بۆ سه‌ردانی خزمه‌کانیان ، به داخه‌وه له نزیک ئه‌م گونده به هۆی سه‌رما و سۆڵی توند گێانیان له ده‌ست دا.
ته‌رمی ئه‌م دوو برایه له لایه‌ن خزمه‌کانیانه‌وه به‌یانی رۆژی چوارشه‌مه له نزیک گوندی ئالان دۆزرانه‌وه. ناوی ئه‌م دوو برایه که به هۆی سه‌رما گێانیان له ده‌ست داوه بریتین له ئه‌مین محه‌ممه‌دی ٢٠ ساڵان و ئومن محه‌ممه‌دی ١٨ ساڵان.
ته‌رمه‌کانی ئه‌و دوو برایه له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌که‌یانه‌وه وه‌رگیران و بردیانه‌وه رۆژهه‌ڵاتی کوردستان .
ورمێ
په‌ناهی دری