سپاسنامە !
نێردراو له لایهنurmiye له ڕۆژی January 25 2010 23:57:00
ڕێکەوتی 21ی بەفرانباری2709 کوردی پاش ئەوەی دایە زارا کوێخایی بۆیەکجاری مالئاوایی لێکردین ،خەلکی نیشتمانپەروەر وئەمەگناسی شاری نەغەدە بۆ ڕیزگرتن لە فیداکاری وکۆلنەدەری ئەم دایکە شەهید پەروەرە ،ل
سهرجهم بابهتهکه
ڕێکەوتی 21ی بەفرانباری2709 کوردی پاش ئەوەی دایە زارا کوێخایی بۆیەکجاری مالئاوایی لێکردین ،خەلکی نیشتمانپەروەر وئەمەگناسی شاری نەغەدە بۆ ڕیزگرتن لە فیداکاری وکۆلنەدەری ئەم دایکە شەهید پەروەرە ،لەحەماسایەکی کەم وێنە لە ڕێورەسمی خاکسپاری و پرسە وسەرخۆشی دایەزارا بەشداریان کرد و ئەمەگناسی خۆیان بۆ دایکی دووشەهیدی رێگای رزگاری کوردستان پێشان دا ،هەروەهاحێزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و بەڕێز کاک عەلی قازی محهمهد سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان ،ناوەندی یەکیەتی کوردان ، کانالی تیشک تی ڤی ،رادیو دەنگی کوردستانی ئێران وماڵپەرەکانی کوردستان میدیا ،پاک،خاکەلێوە،پێشمەرگەکان ،زمزیران.ورمێ ،... هتد و کۆمەلێکی یەکجار زۆر کەسایەتی تیکۆشەر ونیشتمان پەروەر و هاوڕێیانی ئازیزمان ، بەپەیام ،پرسەنامە ،پێوەندی لە ڕیگای تلێفوون و ئیمایل و..بەشداری لەکۆری ماتەمینی خوا لێ خۆشبوو بەشداری خەممان بوون .
بۆیە ئێمە نەهایەتی ڕێز وسپاسی خۆمان پێشکەش ئێوەی هێژا وخۆشەویست دەکەین و ئاواتخوازین کەهەردەم سەرکەتوو بن ولە پێناوەی وەدەست هێنانی ئاوات وئامانجی شەهیدان ودایکی شەهیدان کەرزگاری کوردستان و ئازادی نەتەوەی کوردە،لە خەبات وتێکۆشان بەردەووام بن .
لەگەل ڕێز
شەوبۆ، بەهمەن قەلەندەری
2ی رێبەندانی 2709ی کوردی