رۆژی 21 ی فێوریه به‌رانبه‌ر به 2 ی ره‌شه‌مه، له لایه‌ن رێكخراوی یونسكۆوه وه‌ك رۆژی جێهانیی زمانی دایك دیاریكراوه. كۆڕی گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش بۆ گرینگی دانی زیاتر به‌م رۆژه ساڵی 2008 زاینیی وه‌ك ساڵی جیهانیی زمانه‌كان راگه‌یاند.
خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان
مامۆستایانی به‌ڕێزی قوتابخانه‌و خوێندنگاكان!
لاوان وقوتابیان،خوێندكارانی ئازیز!
رۆژی 21 ی فێوریه به‌رانبه‌ر به 2 ی ره‌شه‌مه، له لایه‌ن رێكخراوی یونسكۆوه وه‌ك رۆژی جێهانیی زمانی دایك دیاریكراوه. كۆڕی گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش بۆ گرینگی دانی زیاتر به‌م رۆژه ساڵی 2008 زاینیی وه‌ك ساڵی جیهانیی زمانه‌كان راگه‌یاند.
گرینگی دان به زمانی دایك، گرینگدان و یارمه‌تیكردنه به جۆاروجۆری زمانی و فه‌رهه‌نگی و له راستیدا نیشانه‌ی رێزگرتنه له كه‌سایه‌تی هه‌موو مرۆڤه‌كان به بێ جیاوازی. چون بێگومان زمان یه‌كێك له پایه‌كانی شوناسی مرۆڤه‌و له په‌راوێز خستنی مانای له په‌راویز خستنی مرۆڤه‌كان و كه‌ڵك وه‌رنه‌گرتن له‌و ده‌سمایه گرینگه ئینسانیه ده‌گه‌یه‌نێ.
هه‌ر له په‌یوه‌ندیی له گه‌ڵ زمانی دایك له ماده‌ی 30ی په‌یماننامه‌ی جیهانی مافی منداڵدا هاتووه: منداڵانی كه‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌ییه وئایینیه‌كان مافی ره‌وای خۆیانه كه به پێی فه‌رهه‌نگ و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی_ ئایینی خۆیان گه‌شه بكه‌ن و ده‌بێ له هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانیاندا به زمانی دایكیی خۆیان بخوێنن وبدوێن.
خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ‌و ئازادیخوازی كوردستان
ئه‌گه‌ر چی ده‌بینین زمان وه‌ك بنه‌مایه‌كی هۆویه‌تیی مرۆڤه‌كان به ئه‌ژمار دێت وبوونی فره‌زمانی له هه‌ر ولاَتێكدا سه‌رمایه‌یه‌كی گرینگه بۆ گه‌شه‌كردن و ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی زمان، به‌لاَم مخابن له ولاَتی فره نه‌ته‌وه‌یی ئێران‌دا ماوه‌ی زیاتر له 80 ساڵه نه‌ته‌وه‌كانی نیشته‌جێ له‌م ولاَته‌دا كه‌وتوونه‌ته به‌ر شالاَوی شووینیستی حاكمانی زاڵ به سه‌ر ولاَتداو سیاسه‌تی یه‌كسان سازی هۆویه‌تی نه‌ته‌وه‌كان له ژێر گوشار‌و تووندوتیژییه‌كی بێ وێنه‌و دژه مرۆڤانه‌دا ره‌چاو ده‌كرێ و به‌ڕێوه ده‌چێ.
چوارچێوه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته له سه‌ر بنه‌مای یه‌ك زمان ، یه‌ك فه‌رهه‌نگ و یه‌ك میلله‌ت دانراوه‌و به كرده‌وه‌و به ئاشكرا زمان، فه‌رهه‌نگ و هوَویه‌تی نه‌ته‌وه‌كانی غه‌یره فارسی نیشته‌جێ له ولاَتی ئێران‌دا له لایه‌ن ده‌سه‌لاَتدارانه‌وه سوكایه‌تیان پێده‌كرێ. بۆ بردنه‌پێشی ئه‌م سیاسه‌ته نامرۆڤانه‌یه، رژیمه‌كانی زاڵ به سه‌ر ولاَتدا له به‌ڕٍٍێوه‌بردنی هیچ چه‌شنه پیلانێكی دژی ئینسانی خۆیان نابوێرن. بۆ رێزگرتن له زمانی دایكیمان كه هۆویه‌تی كوردبوونمانه، بۆ پێداگری وسووربوون له سه‌ر خۆیندن و نووسین به زمانی زگماكی پێویسته ده‌ست بده‌ینه زنجیره چالاكییه‌ك و به حاكمانی سه‌ركوتگه‌ر بسه‌لمێنین كه كوشتن، بڕین و زیندانیكردن ناتوانێ له داوای ره‌وامان كه ویستی حاكم بوون به سه‌ر چاره‌نووسی خۆماندایه‌و خۆیندن و نووسین به زمانی دایكی وه‌ك یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌كانی ئه‌و ویسته ره‌واوو عادلاَنه‌یه، دوورمان بخاته‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌و به مه‌به‌ستی نیشاندانی یه‌كریزی گه‌لی كورد له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رحه‌ق به درێژی ئه‌م سته‌مه ناسراوه، داوا ده‌كه‌ین ك له رۆژی 2ی ره‌شه‌مه، رۆژی زمانی دایك ئه‌م چالاكییانه‌ی خواره‌وه به‌ڕێوه‌به‌رن:
- له نێوخۆی ولاَت:
1- قوتابیان، خوێندكاران و مامۆستایان له‌و رۆژه‌دا به جل و به‌رگی كوردییه‌وه بڕۆنه قوتابخانه‌كان.
2- له زانكۆكاندا،خوێندكاران به هه‌ڵدانی پلاكاردی تایبه‌ت به‌و رۆژه بۆ هێنانه گۆڕی ئه‌م داوا ره‌وایه تێ بكۆشن.
3- ئه‌ركی هاوولاَتیانی نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستانه كه تراكت، فایله سه‌وتی و ته‌سویرییه‌كان و به‌یاننامه‌ی ده‌رچوو به‌م بۆنه‌یه‌وه له پانتاییه‌كی به‌رفراواندا بلاَو بكه‌نه‌وه.
له ده‌ره‌وه‌ی ولاَت:
- رێپێوان له به‌رده‌م رێكخراوه‌كانی سه‌ر به un و هه‌روه‌ها سه‌فاره‌تخانه‌كانی ئێران له ولاَتانی رۆژئاوا وه‌ڕێ بخرێ و ویڕای مه‌حكووم كردنی سیاسه‌تی رژیم له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا داوای یارمه‌تییان لێبكرێ.
له كۆتایی دا داوا له رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران ده‌كه‌ین به به‌ڕێوه‌بردنی چالاكیی تایبه‌ت له‌م رۆژه‌داو به هاوئاهه‌نگی و سووربوونی خۆیان له سه‌ر داوا‌و مافه ره‌واكانیان كه زمانی دایكیی، یه‌كێك له‌وانه‌یه، به گوێی خه‌ڵكی ئێران و گه‌لانی جیهان بگه‌یه‌نن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران
پارتی ئازادیی كوردستان
19ی رێبه‌ندانی 1388ی هه‌تاوی
8ی فێڤریه‌ی 2010ی زایینی
بانگه‌واز